ماكرۆن: ئێمە لە پێناو سەروەری عێراق وخۆشگوزەرانی خەڵكەكەی لێرەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا، سەركەوتنە بۆ دەوڵەتی عێراق و فەرەنساش بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی بەغدا.

ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، لە وتەیەكدا لە میانەی بەشداریكردن لە “كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی” وتی، ئێمە لە پێناو سەروەری عێراق و گەشەكردنی و خۆشگوزەرانی خەڵكەكەی لێرەین و گەلی عێراقی زۆر نەهامەتییان چەشتووە.

وتیشی، عێراق جارێكی دیكە چارەنوسی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.

سەرۆكی فەرەنسا باسی لەوەشكرد، كە فەرەنسا لە شەڕی دژی تیرۆردا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەكاتی خۆیدا سەركەوتنە بۆ دەوڵەتی عێراق، یەكێتی ئەوروپاش نوێنەر بۆچاودێریكردنی هەڵبژاردن دەنێرێت.

ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەدرێژەی وتەكانی لەمیانی “كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی” راشیگەیاند، لە بوارەكانی ژێرخان و راهێنان و تەندروستی و وزەشدا هاوكاری عێراق دەبن.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بەغدا رۆڵی تەواوەتی خۆی لە ناوچەكە و جیهاندا بگێڕێت، ناوچەكە پێویستی بە هەماهەنگی و هەوڵدان و كاركردنی پێكەوەییە دژی تیرۆر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا