كەمال موسلیم: لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی سێ‌ ساڵی جووتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتودا شایستە داراییەكانی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێم دەگاتە بانكەكان و دابەش دەكرێت.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە كەناڵی K.N.N ی رایگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆر، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی شایستە داراییەكانی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێم.

وتیشی: لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەكردوە كە لە دو رۆژی داهاتودا 309 ملیار دینار لە شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت و بەوەش هیچ جوتیارێك نامێنێت كە شایستە داراییەكانی ئەو ساڵانەی وەرنەگرتبێت.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رونیشیكردەوە، كە لەماوەی رابردودا هەوڵەكانیان چڕكردبوەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پارەیەی لای بەغدایە بۆ جوتیارانی هەرێم خەرج بكرێت و خۆشبەختانە دواجار بڕیاردرا بە رەوانەكردنی پارەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا