به‌رپرسێكی گۆڕان: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن گرنگ نیه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پەسەندكردنی دەست لەكاركێشانەوەی دوو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن كۆنابێتەوە.

شوناس شێركۆ، ئه‌ندامی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماتیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا لە ئەندامێتیی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەندە گرنگ نییە تا كۆبونەوەی بەپەلەی لەسەر بكرێت”.

وتیشی:”هەركات كۆبونەوەی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی گشتی كرا، بڕیاری كۆتایی لەسەر داوای دەستلەكاركێشانەوەی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی خانەی راپەڕاندن دەدرێت”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماتیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد، “بەوتەی هەریەك عەدنان عوسمان، شەماڵ عەبدولوەفا ئیش و كارەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان بەخواستی ئەوان نەكراوە بۆیە دەستیان لەكارەكانیان كێشاوەتەوە”.

بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا سەریان هەڵداوە، شەوی رابردوو هەریەك لە عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا لەڕێگەی دوو داواكاری جیاوە دەستیان لە ئەندامێتیی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا