په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌: شاندی هه‌رێم به‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق پێده‌كه‌نێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستانه‌كاندا به‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق “پێده‌كه‌نێت”.

عوده‌ی عه‌واد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند، “شانده‌كه‌ی هه‌رێم به‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پێده‌كه‌نێت، شانده‌كه‌ كار بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ڕاستییه‌كان ده‌كات”.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ “ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌، نه‌وتی كه‌ركوك و موسڵه‌ نه‌ك نه‌وتی هه‌رێم” هاوكات پێداگریده‌كات له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 11ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق.

عوده‌ی عه‌واد هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شده‌كات، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییان هه‌یه‌ و ئاماده‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌ ئاسانیی.

شه‌وی ڕابردوو شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم و پابه‌ندییه‌كانه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا