میسڕ پشتیوانی خۆی بۆ سعودییە دووپاتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی دەرەوەی میسر ئیدانەی ئەو هەڕەشانەی كرد، كە لەلایەن هێزە میلیشیاكانی حوسییەوە دەكرێتە سەر سعودییە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئیدانەی هەڕەشەكانی حوسییەكان بۆ داگیركردنی سعودییە دەكەن كە دەیانەوێت ئاسایش و ئارامی ناوچەكە بشێوێنن.

باس لەوەشدەكەن، هێزەكانی حرس لە ناوچەی جازان بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرشێكی تیرۆرستیان بۆ تێكدانی ناوچەكە ئەنجامداوەو سنوری ئاسمانییان بەزاندووە.

هاوكات ئێران بەپشتیوانی حوسییەكان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان تۆمەتبار دەكات .

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەردەوام گروپە چەكدارییەكانی سەر بەحوسییەكان هەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی سعودییە دەكەن، چەندینجاریش هەردولا روبەڕووی یەك بونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا