هەڕەشەیەکی نوێ لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، خۆڕاگری ستراتیژی ئێران بەرامبەر بوونی “کۆمەڵە تیرۆرستییەکانی” هەرێمی کوردستان خەریکە نامێنێت.

سەعید خەتیبزادە دووپاتی کردەوە، خۆڕاگری ستراتیژی ئێران بەرامبەر بوونی “کۆمەڵە تیرۆرستییەکانی” هەرێمی کوردستان خەریکە نامێنێت، داوای لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیش کرد چەک لە دەستی ئەو کۆمەڵانە وەربگرنەوە و بنکە و بارەگاکانیان دابخەن.

کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران داوای دەركردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی کرد لە هەرێمی كوردستان و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی لەو لایەنانە کرد کە دەبنە مەترسی بۆسەر ئاسایشی ئێران.

لە چەند هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سەربازی و حكومی ئێران بەردەوام هەڕەشەی چەك داماڵین و دەركردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا