کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە تەقەی لەماڵی هاوڵاتییەک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بە وتەی خۆی تەقە لە ماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرد، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەهاوکاری ئاسایش و مکافەعە  و بە سود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی تەقەکەرەکە ئاشکرا بکرێت.

بەگوێرەی ووتەی تۆمەتبارەکە کە بۆ پۆلیسی راپەڕین دواوە ووتوویەتی”، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا تەقەی لەو ماڵە کردووە”.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە ماددەی 431 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا