حکومەتی عێراق مووچەی مانگی 12 دابەشدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، وەزارەت دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی کەرتی حکومی کردووە.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، “بانکە حکومییەکان و بانکە ئەلیکترۆنییەکان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی دامودەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن”.

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی عێراق لەکاتێکدایە، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی کەرتی حکومی هەرێمی کوردستان دیار نییە و فەرمانبەران وایدەبینن حکومەتی هەرێم بیەوێت مووچەی ئەم مانگە پاشەکەوت بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا