پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دووکان و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی تشرینی یەکەم، هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکووک کە بۆ مەبەستی گەشتکردن سەردانی هاوینەهەواری دووکانی کردبوو، لەکاتی مەلەکردان خنکا.
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکە دانیشتووی گەڕەکی شۆرجەی کەرکووکە و تەمەنی 23 ساڵە و لە نەتەوەی کوردە.
تەرمی قوربانییەکە، لەلایەن تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی دووکانەوە دەرهێندراوەتەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی توێکاری جەستەیی.