راپۆرتێک: مانگی یەک گەرمترین مانگ بووە لە مێژوودا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر هەسارەی زەوی بەروونی بەدیارکەوتوون، دامەزراوەی کۆپەرنیکۆس بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە جیهان دەڵێت، “مانگی یەکی ئەمساڵ گەرمترین جانیوەری بووە لە مێژوودا”.

بەگوێرەی داتاکانی ئەو دامەزراوەیە، مانگی رابردوو پێوانەکەی ساڵی 2020ـی وەک گەرمترین مانگ (کانوونی دووەم)، شکاندووە و بووەتە گەرمترین مانگ لە مێژوودا”.

بەشێوەیەکی گشتیی مانگی کانوونی دووەم (1) مانگێکە سارد و سەرما تێیدا دەگاتە لووتکە، بەڵام چەند ساڵێکە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پلەکانی گەرما لەو مانگەدا بەرزتر دەبنەوە لەچاو رێژەی ئاسایی خۆیاندا، ئەمەش نیگەرانی بەشێک لە وڵاتان و دامەزراوەکانی بواری ژینگە و کەشوهەوای جیهانی لێکەوتووەتەوە.

سەمانتا بێرجس، جێگری سەرۆکی دامەزراوەیی کۆپەرنیتکۆس دەڵێت، “کێسەکە ئەوە نییە تەنها مانگی یەکی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لەمێژوودا، بەڵکوو کێشەکە ئەوەیە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتیی نزیکەی 1.5 پلە بەرزتربوونەتەوە بەراورد بە پێش سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی لەلایەن مرۆڤەوە”.

هەروەها دەشڵیت، “لە مانگ حوزەیرانی ساڵی 2023ەوە هەموو مانگەکان وەک گەرمترین مانگ لەمێژوودا تۆمارکراون و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی مەترسیدار تێیاندا بەرزبووەتەوە”.

زانایانی دامەزراوەی کۆپەرنیکۆس باس لەوە دەکەن، “بەهۆی زۆربوونی دەردانی گازە ژەهراوییەکانی چالاکییە پیشەسازییەکانی مرۆڤەوە، ساڵی 2024 دیاردەی ‘ئێل نینۆ’ لە جیهاندا روودەدات و پلەکانی گەرما لە جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە”.

زانایان دەڵێن، گۆڕانی کەشوهەوا هۆکارێکی گەورەی درووستبوونی هێزە سروشتییە وێرانکەرەکانی وەک لافاو و گەرما و ئاگرکەوتنەوەیە؛ ئەمساڵ بەهۆیلافاو هەزاران کەس لە لیبیا و چین و ژاپۆن گیانیان لەدەست دا. گەورەترین ئاگرکەوتنەوەی سەردەمیش لە ئەمریکا و کەنەدا و بەشێک لە وڵاتان تۆمارکرا. ئەمەجگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر دانیشتوانی گۆی زەوی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا