پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عیراق جارێكی تر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكاتەوە و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش دەبێت لە كۆبوونەوەكەدا زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادەبن و دەنگی پێبدەن.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممەی داهاتوو سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دوو تەوەرەوە كۆدەبێتەوە كە یەكێكیان تایبەتە بەدەنگدان بەدووبارەكردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، تەوەری دووەمیش بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و جێگیركردنیان دەبێت.

كۆبوونەوەكەی پەرلەمان لەكاتێكدایە كە پێشتر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دوو جار دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كردەوە، بەڵام جاری یەكەم بەهۆی تەواونەكردنی رێژەی یاسایی نەتوانرا پرسەكە تێپەڕێنرێت و جاری دووەمیش بەهۆكاری نایاسایی بوونی دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دواخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا