دادگای باڵا بڕیار لە چارەنووسی پەرلەمان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە داواكای هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆببێتەوە.

كۆبوونەوەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە داواكاری موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها چەندین سكاڵای دیكە سەبارەت بە شكستهێنانی ئەنجومەنەكە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و تێپەڕاندنی وادەی دەستوری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەكرێت.

دادگای فیدراڵی عێراق سێ جار كۆبوونەوەی سەبارەت بە بڕیاردان لە چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخستووە، یەكەم جا بڕیاربوو كۆبوونەوەكە 17_8 بەڕێوەبچێت، دواتر دواخرا بۆ 30_8 و دوێنێش جارێكی تر بۆ ئەمڕۆ دواخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا