دادگای فیدراڵی سكاڵایەك تاوتوێدەكات تایبەت بە نرخی نەوتی سپی بۆ هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە ،دادگای فیدڕاڵی عیراق سكاڵایەك تاوتوێدەكات كە تایبەتە بە نرخی ئەو نەوتەی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت و نرخەكەی بەراورد بە 15 پارێزگای دیكەی عیراق زیاترە.

بەگوێرەی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای فیدڕاڵی، رۆژی چواری ئەم مانگە دادگاكە سكاڵایەكی نەهرۆ مەحمود ،جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێدەكات و تیایدا داوایكردووە، بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵ بە نادەستوری لە قەڵەم بدات ،كە تایبەتە بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، بە نرخی زیاتر بە بەراورد بە پارێزگاكانی تری عیراق.

لە سكاڵاكەدا داواشكراوە دادگای فیدڕاڵی ،حكومەتی عیراق پابەندبكات بە رەچاوكردنی بنەمای یەكسان ،بۆ دابینكردنی پێداویستی هاووڵاتیان و بەهەمان نرخی پارێزگاكانی تری عیراق، نەوتی سپیش بە 150دینار بۆ هەر لیترێك بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.

لە كاتێكدا لە پارێزگاكانی تری عیراق، هەر خێزانێك نەوتی سپی بە 150 دینار بۆ هەر لیترێك لێ وەردەگرێت، بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی عیراقیش لە 31 ی ئەم مانگە بەدواوە، پێدانی نەوتی سپی بە هەرێمی كوردستان بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێك زیاد دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا