بەغدا نەوتی سپی دەنێرێتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مانگی داهاتوو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، بەغدا بڕێک نەوتی سپی دەنێرێتە پارێزگاکە.

ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاگادای کردووینەتەوە لە ناردنی بڕێک نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی و بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بینێرێت.

ئەوەش هاتووە، پارێزگاکە پێویستی بە 264 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە تا بتوانێت بەرمیلێک نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکات و حکومەتی هەرێمیش هەوڵ دەدات بەرمیلێکی دیکە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و بەمەش هەر خێزانێک دوو بەرمیل نەوتی پێدەدرێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و باران، هاوڵاتیانی هەرێم بەدەست نەبوون و کەمی نەوتی سپییەوە دەناڵێنن و ناچار دەبن لە بازاڕی رەش بیکڕنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا