دادگای فیدراڵی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 7_9_2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی رەتكردەوە و رایگەیاند، پێویستە بە پشتبەستن بە دەستوور پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.

دانیشتنەكەی دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سكاڵای رەوتی سەدر بوو، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لە ماوەی دەستووری خۆیدا سەرۆككۆمار هەڵبژێرێت و حكومەت پێكبهێنێت.

پێشتر چوار جاری دیكە دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێكردن و یەكلاكردنەوەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخستبوو، بەڵام ئەمجارە بڕیاری كۆتاییدا و رەتیكردەوە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا