دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی وەهاب هەڵەبجەیی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر کۆدەبێتەوە کە تێیدا داوایکردووە دادگا بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدات.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی سێ شەممە، دادگا لەسەر سکاڵایەکی وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر کۆدەبێتەوە کە تێیدا داوایکردووە دادگا بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەو بڕیارانە بدات کە لەلایەن دادگاکانی ھەولێرەوە و بەو یاسایە لەدژی دەرکراون.

دادگای فیدراڵی پێشتر چەند جارێک ئەو سکاڵایەی تاوتوێکردووە، بەڵام ھێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.

ئەگەر سکاڵاکە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند بکرێت، سەرجەم ئەو بڕ‌یارانەی کە لە ساڵی 2018 بەدواوە لە دادگاکان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکراون، ھەڵدەوەشێندرێنەوە، بەو پێیەی یاساکە دوای چەندینجار درێژکردنەوەی ماوە یاساییەکەی لە ساڵی 2018 ەوە بەسەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا