لیژنەی ئابووری پەرلەمان: حكومەت ناتوانێت پارێزگاری لە بەهای دۆلار بكات

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان له‌ پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بە ئامانجی پارێزگاريكردن لە ئابووری وڵات بەهای دۆلاری به‌رامبه‌ر به‌ دینار بەرزكردەوە، بەڵام به‌و هه‌نگاوه‌ شكستی هێناوەو كاردانەوەی پێچەوانەی لەسەر هاوڵاتیان هەبووە.

میساق حامدی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان له‌ پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی دۆخی ئابووری چەندین رێوشێنی پێوستی گرتۆتەبەر، بەڵام هەوڵەكان كاردانەوەی پێچەوانەی هەبووە لەسەر ئابووری و وڵات و بژێوی هاولاتیان و حكومه‌تیش له‌و رێوشوێنانه‌ شكستی هێناوه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی هەڵەی سیاسەتی دارایی حكومەته‌وه‌ عیراق نقومی قەرزی دەرەكی بووه‌و بانكی ناوەندیش بە ئامانجی پارێزگاریكردن لە یەدەگی دراوی بیانی و ئەو پارەی هەیەتی، هەستا بە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار، بەڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ كاردانەوەی هەبووەو بووه‌تە هۆی بەرزبوونەوەی رێژه‌ی نرخی پێداویستییه‌كان، ئەوەش مانای زیانگەیاندنە بە بژێوی هاوڵاتیان.

هاوكات، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌، سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی توانای جێگیربوون و کۆنترۆڵکردنی سەقامگیریی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە لە سنوری فەرمی خۆیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا