بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەرۆژانی رابردوو ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نرخێكی نوێیان تۆمارکرد، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021، بەهای دۆلار نزم بۆیەوە.

وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، چاوەڕواندەكرێت نزمبونەوەی زیاتر تۆماربكات”.

ئەمەلەكاتێكدایە، زیاتر لەهەفتەیەكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلار 150 هەزاری تێپەڕاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا