پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی 80 دەفتەر دۆلاری بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتبوو، دەستگیر کرا.
بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە لە شاری هەولێر، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا. ر) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادانی عێراقی داواکرابوو.
تۆمەتبارەکە دەستی بە فێڵکردن کردبوو، فێڵی زیاتر لە 3 هاووڵاتی کردبوو،هەروەها 3 پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو کە بڕی (800,000) هەشت سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی بە فێڵ لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو، تۆمەتبار لە ئێستادا بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە، ڕاگیراوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
