حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ 12 هه‌زار ماتۆڕسكیلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو ده‌فرۆشێت

پۆڵەتیك پرێس
ژمارەیەكی بەرچاو لەو ماتۆرسكیلانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان دەستیان بەسەردا گیراوە، لەناو دەبرێن و بەشێوەی ئاسن دەفرۆشرێنەوە، بەوتەی لێپرسراوانی هاتوچۆش داهاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت و لەچوارچێوەی پەرەپێدانی هاتوچۆدا خەرجدەكرێتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لەساڵی 2012وە بەسێ قۆناغ (دە) هەزارلەوماتۆڕسكیلانەیان بەشێوەی ئاسن لەناوبردووە كە لەلایەن تیمەكانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

وتیشی:” زۆربەی جار كۆمپانیاكان ئامادەنین ئەوماتۆڕسكیلانە بەشێوەی ئاسن بكڕن، بەڵام لەسەرداوای بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتۆچۆ دەیانكرن چونكە پێیان وایە ئاسنەكەی كەمەو زیانی لێدەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرشتێك بەشێوەی نایاسایی دەستی بەسەردا دەگیرێت دەبێتە موڵكی وەزارەتی دارایی و داهاتی ئەو ماتۆڕسكیلانەشی لەناودەبرێن بەشێكی بۆچاككردنی هێماكانی هاتۆچۆ و هێڵكاری شەقامەكان بەكاردەهێنرێتەوە.

لەلایەكی ترەوە ئەسعەد كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەو ماتۆڕسكیلانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت لەلایەن هاتۆچۆوە دەفرۆشرێنەوە لەرێگەی كارگەكانەوە لەناودەبرێن، چونكە ناكرێت بدرێنەوە خاوەنەكانیان و بخرێنەوە سەرشەقام، لەبەرئەوەی جارێكی تردەبنەوە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و دروستكردنی كێشە لە سەر شەقامەكان.

هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیگرتوه‌ به‌سه‌ر دوو هەزارو 583 ماتۆڕسکیلی نایاسایی، بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا هاوشێوه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر بیانفرۆشێته‌وه‌ و داهاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆحكومه‌ت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا