لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی 400 ملیۆن دینار بۆ كفری تەرخاندەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم 400 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەكی قەزای كفری تەرخاندەكرێت.

شەماڵ نامق، قائیمقامی قەزای كفری لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزاكەیانی كرد و لەو میانەیدا سەرای كفری بەسەركردەوە، بڕیاریدا پارەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی سەرا و چەند پرۆژەیەكی قەزاكە تەرخانبكرێت.

وتیشی: بڕی ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بریتییە لە 400 ملیۆن دینار، كە لەو بڕە 270 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی سەرای كفری دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا