بە سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێم جێبەجێ دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا 469 پرۆژە بە زیاتر لە دوو ترلیۆن و 120 ملیار دینار لەژێر جێبەجێكردندان.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار لە قۆناغی جێبەجێكردندان كە هەندێكیان ساڵانی پێشوو لەژێر جێبەجێكردندابوون، بەڵام تەواونەكراون و ئێستا درێژە بە تەواوكردنیان دەدرێت.

وتیشی: بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان.

ساسان عەونی ئەوەشی خستەڕوو، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، 469 پرۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پرۆژانەش زیاتر لە دوو ترلیۆن و 120 ملیار دینارە و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی پرۆژەكان دەشڵێت: ئەو پرۆژانە بەشێكیان پرۆژەی بەردەوامن و بەشێكی تریان تازە دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە و كاریان تێدا دەكرێت و بەشێكیشیان تەواو كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا