مەسعود بارزانی: مەترسی زۆر گەورە لەسەر کوردستان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی” بەر لە چەند ڕۆژێک لە ناوچەی گەرمیان و دوێنێ لە مەخموور، داعش چەندین هاوڵاتی و پێشمەرگەیان شەهید کردوە ئەمە ئەو راستیە پیشان ئەدات کە هێشتا مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە”.
ئەمڕۆ شەممە 4 ی کانونی یەکەم، لە کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی، مەسعود بارزانی لە وتارێکدا ڕایگەیاند: خەباتی گەلی ئیمە هەمیشە خەباتێکی ڕەوا بووە و خەباتێکی ئاشتیانە بووە و گەلی کوردستان بژاردەی شەری هەلنەبژاردوە، بەڵام ناچار کرابێت بەرگری کردوە،بەرگری کردنی گەلی ئێمە بەرگری کردن بووە لە مان و نەمان و کورد نەچوەتە سەر خاکی کەس و تەعدای لە کەس نەکردوە.
وتیشی، ئومێدەوارین دۆزی گەلی کورد لە هەموو پارچەکان بە ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر بکرێت و شەر چارەسەر نییە بۆ کێشەی گەلی کوردستان و پیویستە ڕەوەندی کوردی کاریکی جدی بکات بۆ ڕێکخستنەوە و کۆکردنەوەی تەواوی ذڵسۆز و ولاتپارێزان لە ژێر ئاڵای هەرێمی کوردستاندا. مەسعود بارزانی سەبارەت بە هێرشەکانی جەند ڕۆژی ڕابردوی داعش لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “پێویستە پشتیوانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکڕیت و بەداخەوە هێشتا مەترسی زۆر گەورە هەیە لە سەر کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەر لە چەند ڕۆژێک لە ناوچەی گەرمیان و دوێنێ لە مەخموور، داعش چەندین هاوڵاتی و پێشمەرگەیان شەهید کردوە ئەمە ئەو راستیە پیشان ئەدات کە هێشتا مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، لێرە هەموو خەڵکی کوردستان دلنیا دەکەمەوە و تۆڵەی شەهیدان دەکرێتەوە و خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ ناچێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا