نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت تۆماریکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و بەمەش پێشبینییەکەی کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکس هاتەدی، کاتێک لەماوەی رابردوودا وتی، نرخی نەوت دەبێتە 80 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا