حكومەتی ئێران بایكۆتی سوپەری ئەڵمانیا كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت

میدیای وڵاتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەواڵێكی سەیر و سەمەرەیان بڵاو كردەوە سەبارەت بە دۆخی یاری جامی سوپەر كە شەوی ڕابردوو لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەچوو.

حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران شەوی ڕابردوو 80 ملیۆن ئێرانی لە تەماشا كردنی یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا بێ‌ بەش كرد پاساوی حكومەتی تاران بۆ ڕاگرتنی پەخشی سەتەلایت لە تەواوی ئێران دا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یارییەكە لە لایەن ئافرەتێكەوە بەڕێوە براوە.

جێی بیرهێنانەوەیە شەوی ڕابردوو خانمە داوەری ئەڵمانی ناسراو بیبینا شتاینهاوس كە بە گوڵی خولی ئەڵمانیا ناسراوە دوا یاری لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بەڕێوە برد كە جامی سوپەری ئەڵمانیا بوو لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە ئەركی بەڕێوە بردنی پێ‌ سپارد ئەمەش وای كرد حكومەتی ئێران بڕیار بدات ئەو یارییە نەگوازێتەوە، چونكە خانم بۆی نییە لە سەر شاشەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە دەربكەوێت چ جای جل و بەرگی وەرزشی لە بەردا بێت و یاریش بەڕێوە ببات.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک