پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەیەک لە ژنانی کابول، خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان لە تاڵیبان کرد ڕێز لە مافەکانیان بگرن.
ئەو ژنانەی بەشدارییان کرد لە خۆپیشاندانەکە، هەوڵیاندا بچنە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کابول، بەڵام لە لایەن تاڵیبانەوە گەمارۆدران پێش ئەوەی بگەنە بیناکە.
بەشێک لە ژنەکان، وتیان دەیانەوێت لەگەڵ دیپرا لیۆنز سەرۆکی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبننەوەو گفتوگۆ بکەن.
لەو کاتەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر کابولدا گرتووە، حکومی گرتۆتە دەست ژمارەیەک لە ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیاریاندا خوێندن و دەسەڵات بۆ ژنان سنوردار بکەن.