وەزیری تەندروستیی: لەمساڵدا 69 حاڵەتی توشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تەنیا لەمساڵدا 69 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەمساڵدا 69 توشبووی ئایدز تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 58 حاڵەتیان بیانی بوون و 11 حاڵەتەکەی دیکەش خەڵکی عێراق و کوردستان بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “چەندین رێکاریان بۆ پشکنین و دیاریکردنی نەخۆشی ئایدز گرتووەتەبەر، لەوانەش ئەنجامدانی پشکنینی خوێن بۆ هەموو ئەو بیانییانەی دێنە کوردستان و پشکنینی خوێن بۆ ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن، هاوکات پشکنینی خوێن بۆ ئەوانەی خوێن دەبەخشن و وەردەگرن و ئەوانەش کە لە هۆتێلەکاندا دەمێننەوە”.

وتیشی: لەم کاتەدا 48 توشبووی ئایدز لەکوردستاندا هەن کە بەبەردەوامی چاودێری دەکرێن.

ئەو قسانەی وەزیری تەندروستیی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 1ی کانوونی دووەم، رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزە، کە تا ئێستا چارەسەری تەواوەتی بۆ ئەم نەخۆشییە لە جیهاندا نەدۆزراوەتەوە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی گۆی زەوی بەم نەخۆشییە گیان لەدەستدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا