پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجە كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 كرد.

شەوی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە كرا، لە كۆبوونەوەكەدا 235 پەرلەمانتار ئامادە بوون، لە پڕۆژەیاساكەدا نرخی نەوت بە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك خەمڵێندراوە و، نرخی 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار دیاریكراوە.
بەگوێرەی پڕۆژەیاسای بودجە پێویستە عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات لەو بڕە 400 هەزار بەرمیل رۆژانە لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت.

قەبارەی بودجە كە بریتیە لە 199 ترلیۆن و 22 ملیار دینار، كۆی داهاتی عێراقیش بۆ ساڵی 2023 بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار دینار خەمڵێندراوە، بەوەش كورتهێنان لە پڕۆژەیاسای بودجە دەگاتە 64 ترلیۆن و 469 ملیار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا