وەزارەتی پێشمەرگە: بەغدا وەك پێویست ئامادەی گفتوگۆ نییە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئامادەن بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی لەناوچە جێناكۆكەكان سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام هێشتا بەغدا رەزامەندی لەسەر سەردانەكە دەرنەبڕیووە.

لیوا قارەمان شێخ كەمال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە جارێكی دیكە لەبارەی دروستكردنی هەماهەنگی و دانانی بنكەی هاوبەش لە ناوچە دابڕێندراوەكان و بەتایبەت ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، سەردانی بەغدا بكاتەوە، بەڵام بەغدا هیچ وادەیەكی بۆ ئەو سەردانە دیارینەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەییان تێدایە هەموو رۆژێك شاند بنێرنە بەغدا بۆ دروستكردنی ئەو هەماهەنگییە، بەڵام بەغدا وەك پێویست ئامادەی نیشان نەداوە بۆ ئەوەی دەست بە كۆبونەوە و دانوستان بكەنەوە.

لەماوەی رابردودا و بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی دانانی چەند بنكەیەكی هاوبەش لەوناچانە لێكتێگەیشتن لەنێوانیاندا هاتەدی، بەڵام هێشتا كارەكانی جێبەجێنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا