تورکیا دەست بە هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، تورکیا لەڕێی هێڵی سلۆپی-زاخۆ، کارەبا هەناردەی عێراق دەکات و ئەم پڕۆسەیەش ١١ مانگ دەخایەنێت.

بەپێی میدیاکانی عێراق، ئەم هەنگاوەی تورکیا دوای ئەوە دێت، دەستەی رێکخستنی بازاڕی وزەی ئەو وڵاتە مۆڵەتیدا بە بازرگانی وزە و هەناردەکردنی ١٥٠ مێگاوات کارەبا بۆ عێراق.

بەپێی ئەو گرێبەستەی کە هەیە، بڕیارە تورکیا لە رۆژی دووشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەتا ١ی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو، کارەبا بۆ عێراق دابین بکات.

لەماوەی رابردوودا، حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەغدای پایتەخت و ناوچەکانی دیکەی وڵات دووچاری مەترسی پچڕانی کارەبا دەبنەوە لە ئەنجامی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی گاز لە ئێران بە بڕیارێکی تاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا