بابەكر زێباری: بەغدا لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك رازی نییە

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لێكتێگەیشتن هەیە لەبارەی پێكهێنانی ژووری هەماهەنگی لە ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام هێشتا بەغدا لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك رازی نییە.

بابەكر زێباری، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق هەندێك  خاڵ دیاریكراون بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و ڕێككەوتن كراوە بۆ هەندێ ناوچە، لەوانەش لە مەخموور و خانەقین و چەند ناوچەیەكی دیكە ڕەزامەندی دراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی هەیە لێكتێگەیشتنەو رێككەوتنی تەواوەتی نییەو هێشتا بەغدا رازی نییە لەسەر ئەوەی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

پێشتر لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزیرانی پێشمەرگە بە پوڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، لە دواین كۆبونەوەكانی لایەنی هەرێم و بەغدا رێككەوتن كراوە لەبارەی دانانی چەند بنكەیەكی هاوبەش تاوەكو پێكەوە لەو بنكانەوە روبەڕووی جموجوڵەكانی داعش ببەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا