كازمی دەستگیركردنی ئەنجامدەری تەقینەوەیەکی گەورەی لە بە غدا راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوە خوێناویەكەی پێنج ساڵ بەر لە ئێستای ناوچەی كەرادەی بەغدا دەستگیركرا.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێكدا نوسیویەتی، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ لە تاوانی تەقینەوەكەی ناوچەی كەرادەی بەغدا كە ژانی خستە دڵی عێراقیەكانەوە، هێزە پاڵەوانەكانمان لە هەوڵێكی هەواڵگری ئاڵۆزدا لە دەرەوەی عێراق توانیان تیرۆرست غەزوان زەوبەعی كە ناسراوە بە (ئەبو عوبەیدەی بەغدا) دەستگیر بكەن كە بەرپرسی ئەنجامدانی ئەو تاوانە و چەند تاوانێكی دیكەیە.

كازمی نوسیویشیەتی، لێپێچینەوە لە تێوەگلاوانی خوێنی رۆڵەكانمان ئەركێكی نیشتمانییە و هیچ كەمتەرخەمی تێدا ناكەین، پێشبڕكێیەكی بنیاتنانی مۆنۆمێنت ڕێكدەخەین بۆ زیندوو هێشتنەوەی یادی قوربانیانی كەڕادە، ئەمەش بەشێكە لە وەفاداریی بۆ سەرجەم قوربانیی عێراقییەكان، مافێك داواكاریی لە پشت بێت نافەوتێت.

رۆژی2_7_2021 كە هاوكات بوو لەگەڵ رۆژەكانی كۆتایی مانگی رەمەزان، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی كەرادەی بەغدا بووەهۆی كوژرانی (292) كەس و برینداربونی زیاتر لە (200) كەسی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا