هۆشداری لە سەرهەڵدانی كارەساتێكی سروشتی و ژینگەیی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی بڕیارێكی حكومەت بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و هۆشداریش لە سەرهەڵدانی گەورەترین كارەساتی سروشتی و ژینگەیی لە سلێمانی دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێكخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی هەڵەبجە بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان ئاڕاستەی بەرپرسانی حكومەت كرد و رایانگەیاند “ماوەی پێنج ساڵە سلێمانی لەوەرزی هاویندا بەدەست كەمی ئاو بۆ باخچەكان دەناڵێنێت، ئێمەش دەپرسین ئاخۆ بۆچی ئەم گرفتە لەوەرزی ئاوداندا تەنها لەسلێمانی سەرهەڵدەدات”.

بەوتەی بەرپرسانی رێكخراوەكە، لەرۆژی 23ی ئایاری ئەمساڵ لەكاتی دانانی بەردی بناغەی سایلۆ و بەبازاڕكردن مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “بڕیاری پێدانی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینار تایبەت بەباخچەكانی سلێمانی دەدەن، دواتر بە نوسراوێك كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە بڕیاری چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 دینار بۆ هەرسێ پرۆژەی هەواری شار، بلواری مەلیك مەحمود و بلواری شەقامی سلێمانی تاسڵوجە دراوە، بەڵام دوای زیاتر لە مانگێك تائێستا یەك دینار خەرج نەكراوە”.

بۆردی رێكخراوە ژینگەیەكانی سلێمانی هەڵەبجە ئاماژەبەوەشدەكەن، تائێستا پرۆژەی ئاودان دەستیپێنەكردووە، بۆ مانگەكانی تەموز و ئاب رۆژانە پێویست بە یەك ملیار لیتر ئاو هەیە، ئەگەر بێت و لەئێستادا دەست بە ئاودانی باخچە و پارك و بلوارەكان نەكرێت ئەوا جارێكی دیكە سلێمانی دووچاری گەورەترین كارەساتی سروشتی و ژینگەیی دەبێتەوە لەلایەن حكومەت و بەرپرسانی شارەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا