بومەلەرزیەەكی بەهێز ناوچەی فۆكۆشیمای ژاپۆن دەهەژێنێت

ئەم بابەتە 21 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
دەزگای كەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوری 7.1 پلەی رێختەر ناوچەی فۆكۆشیمای هەژاندووە.

دەزگاكە راشیگەیاند، بومەلەرزەكەی ناوچەی فۆكۆشیمای لەقووڵی 60 كیلۆمەتر بووەو هێزێكی زۆری هەبووە.

بومەلەرزەكە رۆژی شەممە 13ی شوبات، سەعات 11.08 بەكاتی ژاپۆن روویداوەو لەچەند ناوچەیەكی تۆكیۆش هەست بەگوڕەكەی كراوە.

پێشتریش چەند جارێك لەو ناوچەیەی ژاپۆن بومەلەرزە روویداوەو بەهۆیەوە زیانی زۆری لێكەوتووەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک