وەزیری دارایی عێراق بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەچێتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکات، بۆئەوەی ئەو ناڕوونییەی لە ناردنی مووچەی مانگی شووبات و ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، روونی بکاتەوە.

مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی ئەم بابەتە یەکلایی دەکەینەوە، بابەتی هەژماری ئەلیکترۆنی بۆ هەرێم و ئاستەنگەکانی و چارەسەریەکانی و پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەموو ئەمانە سبەی باس دەکرێن لە کۆبونەوەکە. بە دڵنیاییەوە دەرناچین تاوەکو نەگەینە ئەنجامێکی باوەڕپێکراو، چونکە بەدوای کێشەدا ناگەڕێین، بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین.

وەزارەتی دارایی عێراق دادگای فیدراڵیی ئاگادار کردووەتەوە، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی ئادار نانێرێت ئەگەر لەڕێی هەژماری بانکییەوە نەبێت، بەو جۆرەش دروستکردنی هەژماری بانکی کاتێکی زۆری پێویستە.

لە نوێترین بڕیاریدا دادگای باڵای فیدراڵی پەیامێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات، ئەوانەی هەژماری بانکیان بۆ کراوە لە بانکەکانەوە وەریگرن و ئەوانەشی کە هەژماری بانکیان بۆ نەکراوە تا بۆیان دەکریت بەشێوەی کاش دەبێت مووچەیان پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا