پۆڵەتیک پرێس:
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک کە هێرشی کردووەتەسەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارهی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧ كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
دەشڵێت “هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە”.
ئاماژە بەوەشدراوە “لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە”.