ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دەرەوەی سنوور کۆتاییان نەهاتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە دەرەوەی سنوور کۆتاییان نەهاتووە و چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکەین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، پەکەکە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هیوایان لەسەر ئەوە هەڵچنیوە کە کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، کاندیدی هاوپەیمانی میللەت ببێتە سەرۆک کۆمار.

وتیشی، بۆیە هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایار لەنێوان هاوپەیمانی جمهوور کە خاکی و نەتەوەییە، لەگەڵ هاوپەیمانی میللەت کە هاوپەیمانی ئاژاوەیە بەڕێوەدەچێت.

ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لە کڵچدارئۆغڵۆ گرت بەوەی هیچ کاتێک وشەی “تیرۆرستی” بۆ پەکەکە بەکارنەهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا