مەسرور بارزانی لەسەر شەهیدبوونی ئاكام عومەر پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارەكەی دەكات.

رۆژی سێشەممە 13-12-2022، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی كەسوكاری ئاكام عومەری كرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری ئەوقاف بەناوی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی لێكردون و هاوخەمی گەیاندە كەسوكار و بنەماڵەكەیان.

لە وتەیەكدا پشتیوان سادق وتی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هاوسۆز و خەمبارە بەم رووداوەی كە بووە هۆی برینداربوون و شەهید بوونی خوالێخۆشبێت ئاكام عومەر.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، وەزیری ئەوقاف داوای لە خوای گەورە كرد كە جێگەی شەهید بەهەشت بێت و دڵنەوایی و ئارامییش بە بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا