پۆڵەتیك پرێس
پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا لێدوانی پێچەوانە لەسەر پشكی كورد و رێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند دەدەن، تائێستاش میكانیزمی رێككەوتنەكە و دڵنیایی لەموچەی فەرمانبەران روننەكراوەتەوە.
ئەڵماس فازل، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لەگەڵ پەسەندكردنی بودجە و لەدوای یەكلاكردنەوەی قەرزەكانی نێوان هەرێم و ناوەند، ئەو پارەیهی وەك موچەی فەرانبەرانی هەرێم دانراوە دەنێردێت و دەبێت بۆ مووچە سەرف بكرێت و حكومەتی عێراق موچە دەنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی:”لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی عێراق میكانیزمی جێبەجێكردنی پەسەند دەكرێت چونكە ساڵانەیەو دواكەوتنی تێدا نییە و لەبەرئەوەش كە هەرێم و ناوەند رێككەوتنیان كردووە، كارئاسانی زۆری بۆ پەسەندكردنی بودجە كردووە و حكومەتی هەرێمیش دڵنیاییان داوە، لەپابەندبوونی خۆیان بهبودجە، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێت جارێكی تر بكەوێتەوە قەیران، چونكه ئەوە چارەسەكردنی ئەستەمە”.
لای خۆیەوە، موسەننا ئەمین ئەندامی هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، هیچ بڕەپارەیەك نایەتە هەرێم كەشایەنی باسكردن بێت بەتایبەت بۆ موچەی فەرانبەران.
باسی لەوەشكرد، ئامانجی حكومەتی هەرێم لەكۆبونەوەو رێككەوتنی لەگەڵ ناوەند ئەوەبووە شەرعییەتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی ناراستەوخۆ لە پڕۆژەیاساكەدا وەبگرێت جگە لەوە هیچ شتێكی دەست نەكەوتووە لەبودجە.
لێدوانی پەرلەمانتارانی كورد لەكاتێكدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 10 ی بەیانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجە كۆببێتەوە بەڵام تائێستا كۆبونەوەكە دەستی پێنەكردووە.