یوسف محەمەد: بەپێی دەستوور حكومەتی فیدراڵ دەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەپێی دەستوور حكومەتی فیدراڵ دەتوانێت راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات، وە پێویستە لەكاتی ئێستا حكومەتی فیدراڵ بە ئەركی سەرشانی خۆی هەڵبسێت و راستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێًم دابین بكات.

یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی پۆڵەتیك پرێسدا وتی: لەئێستادا باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەركردنی لە ململانێكانی هەولێر و بەغدا ئەوەیە كە حكومەتی عێراق راستەوخۆ بەئەركی خۆی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری خۆی هەڵبسێت و مووچەكانیان دابین بكات و بەدووری بخات لەو ململانێیانەی كە هەن.

یوسف محەمەد وتی: رەنگە لەرووی كاركێڕییەوە كاتی پێویست بێت هەرچەندە گرفتی زۆر لەبەردەم ئەو بابەتەدانییە، كێشەكان سیاسین، حكومەتی عێراق ئەركی هەیە بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق كە مووچەكانیان دابین بكات، یاساكان جیاوازنین هەمان یاسا لەعێراقدا هەن لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێن، رێنماییەكان چی لەعێراق هەیە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێن، تەنانەت بەپێی ماددەی 110 لە دەستووری عێراق داڕشتنی سیاسەتی دارایی عێراق ئیتحادییەو لە چوارچێوەی دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵدایە، ئێستا كە حكومەتی هەرێم بەشێوەی رەسمی ناتوانێت نەوت بفرۆشێت من دەزانم بەشێوەی قاچاخ دەیفرۆشن ئەمەش مادەم پەیوەستە بە بڕیارەكانی دادگای باڵاو دادگای پاریسەوە كەواتە بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵە ئەم كارەبكات.

وتیشی: لەرووی دەستووریەوە هیچ كێشەیەك نییە لەڕووی یاساییشەوە، یاسای بودجەی عێراق بەندێكی تیایە كە رێگە دەدات حكومەتی عێراق پاڵپشتی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات، ئەگەر هەرێم نەیتوانی مووچەی مووچەخۆران دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا