لە مەتینا شەڕێكی سەخت بەڕێوەدەچێت و 51 سەربازی توركیا كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕییان” دژی سەربازانی سوپای توركیا لە گردی جودیی مەتینا دەستپێكرد و تائێستاش بەردەوامە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەی گەریلاشدا زیاتر لە 51 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە وەرگیراوە، گەریلاكان “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕییان” لە دژی سەربازەكانی توركیا ئەنجامدا، كە ئێوارەی 15ی حوزەیران لە گردی جودی لە مەتینا جێگیربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە لە چالاكییەكاندا تاوەكو ئێستا 51 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە.

چاوەڕێ دەكرێت ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە وردەكاریی زیاتر لەبارەی “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕیی” بڵاوبكاتەوە، كە تاوەكو ئێستا بەردەوامە دژی سوپای توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا