وتەبێژی سودانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیوا یەحیا ڕەسول عەبدوڵـڵا، وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە کڕینی زەوییەکانی ناوچەیەکی بەغدا و دەڵێت نایاساییە.

لە بەیاننامەیەکدا یەحیا ڕەسول ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەهەردوو بەری شەقامی خێرای نێوان ناوچەی دۆرە و ناوچەی یوسفیە زەوی نەکڕن چونکە نایاسیاییە”.

جەختی لەوەشکردەوە، ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو سەرپێچیکارانە دەگرینە بەر کە لەڕێی موڵکایەتی ئەم زەوییانەوە هەوڵ بۆ هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا