تورکیا بۆردوومانی قەزای ماوەتی کرد

پۆڵەتیک پرێس:
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی قەزای ماوەتیان کرد، هاوکات چوار ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان هەر ئەمڕۆ لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکرا.

بەیانی ئەمڕۆ ھەینی 15-10-2021 سنووری (کوێرەکانی) کە دەکەوێتە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دوور لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆردومان کرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی بناری قەندیل و گوندی چەکمان، چیای ئاسوس، گوندی کوێرەکانی لە قەزای ماوەت و نزیک زینی وەرتێ لە سنوری ڕاپەڕین و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا