ژمارەی قوربانیانی کانە خەڵوزەکەی تورکیا بەرزبووەوە بۆ 40 حاڵەتی گیانلەدەستدان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی کانەخەڵوزەکە گەیشتە 40 حاڵەتی گیانلەدەستدان.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کرێکارانە بەردەوامە کە لە کانە خەڵوزەکەی شارۆچکەی ئاماسرا لەپارێزگای بارتن گیریان خواردووە.

وتیشی، “لە تەقینەوەکەدا جگە لە گیانلەدەستدانی 40 کەس، 11ی دیکەش بریندار بوون و شەشیان بە ئەمبولانسی وەزارەتی تەندروستی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سلێمان سۆیلۆ، “تەقینەوەکە بە قوڵایی زیاتر لە 300 مەتر لەژێر زەوی ڕوویداوە و تیمەکانی فریاگوزاری و تەندروستی بۆ ڕزگارکردنی گیانی کرێکاران چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا