سێ ئابوریناسی ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی توێژینەوە لەسەر قەیرانە بانكی و داراییەكان سێ ئابوریناسی ئەمریكی، خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست هێنا.

رۆژی دووشەممە 10_10_2022 لیژنەی نۆبڵی ئەكادیمیای زانستی سوید لە ستۆكهۆڵم خەڵاتی نۆبڵی بۆ هەریەك لە (بن بێرنانكە، دۆگلاس دبلیو دایمۆند، فیلیپ ئێچ دیبویگ) راگەیاند.

بن بێرنانكی، سەرۆكی پێشووی بانكی فیدراڵی بووە و ڕۆڵێكی سەرەكی هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی ساڵی 2008، توێژینەوەكانیش لەسەر بانك لە كاتی ئاڵۆزییدا چڕ بووەتەوە.

دۆگلاس دبایو دایمۆند، مامۆستای زانكۆی شیكاگۆ و فیلیپ ئێچ دێبویگی، مامۆستا لە زانكۆی واشنتۆن لە سانت لویس، توێژینەوەكانیان بۆ ئەوە بووە كە چۆن بانكەكان “چارەسەری تەواون” بۆ گەیاندنی پاشەكەوتكردن بۆ وەبەرهێنان بە نواندن وەك ناوەندكار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا