پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 265 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و زیاتر لە 64 ملیۆنی بۆ نەقد ڕۆشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە، بڕی 265 ملیۆن و 381 هەزار و 865 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
هەر بەگوێرەی خشتەکە، بڕی 201 ملیۆن دۆلار و 81 هەزار و 865 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە ڕۆشتووە و بڕی 64 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقد خستەبازاڕەوە.
لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بە 146 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.