دوو تۆمه‌تبار بە تۆمەتی دزیکردن ده‌ستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ زیاتر له‌ 140پارچه‌ی‌ موبایلیان دزی بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە18ی ئەیلول، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد،  دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌كاندا.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (د، د، م – م، ف، خ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا