کەشناسی: ئەو ناسەقامگیرییەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەڕووی بارانەوە ئەو ناسەقامگیرییەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات و ناوچە هەورى تەواو  دەبێت.

وتیشی، سەبارەت بە پێشبینى باران ئەم ناسەقامگیریەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە بەرزە سنووریەکان هەندێ کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ باران بارین بەشێوەی تاوە باران و نمە باران.

ئەوەشی خستەڕوو، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى کەمێک نمە بارانى پچرپچر و لە ناوچەى جیا جیا هەیە، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە پاش نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەى باران دەبارێت، پارێزگاى هەڵەبجە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییەکانى نمە باران دەبێت، پارێزگاى کەرکووک ئاسمانى نیمچە هەور دەبێت .

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا