سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، سێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمی بۆماوەی دوو ڕۆژ بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.

غەریب عەسکەر، بڕیاردەر لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە 21ی ئادار، محەمەد شیاع سودانی بەیاوەری شاندێک بەمەبەستی گەشتێکی دوو ڕۆژی بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.

باسی لەوەکرد، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ تورکیا تاوتوێکردنی دۆسیە گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران دۆسیەی ئاوە، هەروەها فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری دولایەنەی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا یەکێکی دیکەیە لە تەوەرە گرنگەکانی سەردانەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا