پووتن خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا کاندید دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی هەواڵەکانی سەرچاوە رووسییەکان، ڤلادمیر پووتن جارێکی دیکە دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی رووسیا کاندید بکاتەوە کە بڕیارە هەڵبژاردنەکانی لە ئاداری 2024 بەڕێوەبچێت.

پووتن لە ئاهەنگێکدا کە لە کۆشکی کریملین لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەچوو، بە جەنەڕاڵ ئارتێم جۆگا-ی سوپای وڵاتەکەی وتووە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 کاندید دەکاتەوە.

جۆگا، بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندووە، “ئێمە زۆر دڵخۆشین، چونکە سەرۆک وەڵامی داواکارییەکەی ئێمەی دایەوە”.

بەڵام تا ئێستا پوتین بە فەرمی نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو هەڵبژاردنە رانەگەیاندووە کە بڕیارە لە نێوان 15 بۆ 17ی ئاداری ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

شرۆڤەکارانی سیاسی ئاماژە بەوەدەکەن، پووتن هیچ رکابەرێکی گەورەی نابێت لە هەڵبژاردنەکان و بەبێ هیچ بەربەستێک دەتوانێت ببێتەوە بە سەرۆکی رووسیا، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بیرۆکەیەی بەتایبەتی پاش ململانێ ناوخۆکانی رووسیا لەسەر قەیرانی ئۆکراینا هاتە کایەوە کە بەشێکی زۆریان پێیان وایە ڤلادمیر پووتن ناتوانێت چیتر سەرکردایەتی رووسیا بکات لە سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.

پەرلەمانی رووسیا رۆژی پێنجشەممەی 17ـی ئاداری ساڵی 2024ـی وەک یەکەم رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیای دیاریکرد.

پووتن کە لە ئێستادا تەمەنی 71 ساڵە و بەپێی ئەو چاکسازییە دەستووریانە بێت کە خۆی ئەنجامیداوە، دەتوانێت لانیکەم دوو خولی دیکە وەک سەرۆکی رووسیا بەردەوامبێت کە بۆ هەر خولێک، 6 ساڵ سەرۆکایەتی رووسیا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا